Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران سه‌ردانی‌ توركیای‌ كرد


په‌یام

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران سه‌ردانی‌ توركیای‌ كرد و، په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان و پرسی‌ سووریای‌ له‌گه‌ڵ به‌پرسانی‌ باڵای‌ ئه‌و وڵاته‌ تاووتوێ‌ كرد.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران، پاش سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بۆ سووریا، سه‌ردانی‌ توركیای‌ كرد و له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوشئۆغلوو وه‌زیری‌ ده‌روه‌وه‌ و، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری‌ توركیا كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیشدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند "له‌ سووریا چاوپێكه‌وتنێكی درێژی له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌نجامداوه‌ و، ڕاپۆرتی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ به‌ ئه‌ردۆغان ده‌گه‌یه‌نێت".

له‌باره‌ی‌ پرسی‌ سووریاشه‌وه‌ زه‌ریف وتی‌ "له‌گه‌ڵ ڕووسیا و توركیا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر گفتوگۆ بۆ دیاریكردنی‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی‌ ده‌ستووری سووریا".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد "له‌ نیگه‌رانییه‌كانی توركیا تێده‌گه‌ن و كاریگه‌رترین ڕێگا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش له‌ سووریا باڵاده‌ستبوونی سوپای‌ ئه‌و وڵاته‌یه‌ له‌سه‌ر سنوور".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ مه‌ولوود چاوشئۆغڵوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی‌ ناساندنی‌ سوپای‌ پاسدارانی ئێران به‌ "ڕێكخراوی‌ تیرۆریستی‌" به‌ بڕیارێكی‌ "مه‌ترسیدار و زۆر هه‌ڵه‌" ناو برد.
چاوشئۆغڵوو جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "دانانی ناوی دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كانی وڵاتێك له‌ لیستی تیرۆردا نیشانه‌ی دووفاقه‌ییه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و نانه‌ی دووڕوویه‌كی ئاشكرایه‌".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "قه‌باره‌ی بازرگانیی دووقۆڵیی توركیا و ئێران له‌ ساڵی 2018دا كه‌مێك پاشه‌كشه‌ی كردووه‌ و، له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا چاویان به‌ ته‌واوی ڕه‌هه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كاندا خشاندووه‌ته‌وه‌".


122 جار خوێندراوەتەوە
18/04/2019

بابەتی زیاتر