Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی لافاو و هه‌ره‌برووسكه‌وه‌، له‌هیندستان و پاكستان 71 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا


په‌یام

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه‌ ناوه‌ندی ئیداره‌ی كاره‌ساتی نیشتمانی پاكستان بلاَویكردۆته‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌، له‌ میانی دوو رۆژی رابردوودا له‌ ئه‌نجامی دروستبوونی لافاو له‌ ناوچه‌كانی خه‌یبه‌ر-پاختونخای باكووری خۆرئاوا و ویلایه‌تی به‌لوجستان باشووری خۆرئاوای ئه‌و وڵاته‌، 39 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ژماره‌یه‌كی زۆری خانوو له‌و دوو ویلایه‌ته‌دا زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ و ژماره‌یه‌ك خانووی دیكه‌ش به‌ ته‌واوی رووخاون.

له‌لایه‌كی تروه‌ میدیاكانی هیندستانیش بلاَویانكرده‌وه‌، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ باران و هه‌وره‌بروسكه‌ی به‌هێز ناوچه‌كانی باكوری رۆژئاوای هندستانی گرتۆته‌وه‌و، به‌وهۆیه‌وه‌ تائێستا 32 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

لای خۆشییه‌وه‌ نارێندرا مۆدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هندستان رایگه‌یاند: به‌وردی چاودێری دۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ن و هه‌مو هاوكارییه‌كی كه‌رتی پۆلیس و ته‌ندروستی و فریاگوزاری سه‌ره‌تایی ده‌كه‌ن تا هاوڵاتیان زیانی زۆریان به‌رنه‌كه‌وێت.

310 جار خوێندراوەتەوە
18/04/2019

بابەتی زیاتر