Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ناتانیاهو: ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌ركرده‌ی وڵاته‌ عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان پیرۆزباییان لێكردووم


په‌یام

سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند: به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌ركرده‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی پیرۆزباییان لێ كردووه‌.

بێنیامین ناتانیاهو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، له‌ میانی وتارێكدا له‌ ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی پارته‌كه‌ی له‌ شاری قودس، ڕایگه‌یاند، به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌ركرده‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، پیرۆزباییان لێ كردووه‌.

ناتانیاهو ناوی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ئاشكرا نه‌كرد و، جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ باسی سه‌ركرده‌ی یه‌ك دوو وڵاتی عه‌ره‌بی ناكات، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ باسی سه‌ركرده‌ی زۆرینه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ ناتانیاهو ڕاستڕه‌وترین حكوومه‌ت بووه‌ له‌ مێژووی ئیسرائیلدا و، له‌ چه‌ند ساڵی‌ ڕابردوودا زۆرترین هێرشی‌ بۆ سه‌ر موسڵمانانی‌ فه‌ڵه‌ستین و قودس و گه‌وره‌ترین ده‌ستدرێژیی‌ بۆ سه‌ر خاكی‌ فه‌ڵه‌ستین ئه‌نجام داوه‌.

ئه‌گه‌ری زۆره‌ بینیامین ناتانیاهو كه‌ توانیوویه‌تی پشتگیریی چوار پارتی ڕاستڕه‌و به‌ده‌ست بهێنێت، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئیسرائیله‌وه‌ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ڕابسپێردرێت.


365 جار خوێندراوەتەوە
18/04/2019

بابەتی زیاتر