Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

میسر.. سیسی؛ تا ساڵی 2030 له‌ پۆسته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه‌


په‌یام


ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی میسر ئه‌و مادده‌یه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووردا په‌سه‌ند كرد كه‌ ڕێگه‌ به‌ عه‌بدولفه‌تاح سیسیی سه‌رۆكی ئێستا ده‌دات تا ساڵی 2030 له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی ئه‌هرامی‌ میسری‌ بڵاویكرده‌وه‌ "له‌ چوارچێوه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووردا، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ڕه‌مه‌زاندیی نیشان داوه‌ له‌سه‌ر مادده‌ی (241ی چه‌ندباره‌كراو) كه‌ ڕێگه‌ به‌ عه‌بدولفه‌تاح سیسی ده‌دات دوای كۆتاییهاتنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له‌ ساڵی 2022دا، دووباره‌ خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی وڵات كاندید بكاته‌وه‌.

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ عه‌لی عه‌بدولعال سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی میسر، ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ مادده‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

به‌پێی ده‌ستووری ساڵی 2014ی میسر، سه‌رۆكی‌ وڵات ته‌نیا بۆ ماوه‌ی دوو خول ده‌توانێت له‌ پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی هه‌ر خولێك چوار ساڵه‌.

هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌ میسر كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌و پێیه‌ی له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌و پارتانه‌ی نزیكن له‌ عه‌بدولفه‌تاح سیسی، پشتیوانی لێ ده‌كرێت.

262 جار خوێندراوەتەوە
18/04/2019

بابەتی زیاتر