Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌حمه‌د كانی: پارتی هەوڵی نێوانگیری لەنێوان گۆڕان و یەكیتی دەدا بۆ نەهێشتنی ڕکابەری و ‌حەساسیەتی نێوانیان


په‌یام


له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا ئەحمەد کانی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت"ئیستحقاق"ی پارتی دیموکراتی کوردستان کە 45 کورسی هێناوە زۆر لەوە زیاترە بەڵام بەڕادەیەکی زۆر پارتی نەرمی نواندووە.

ئه‌حمه‌د كانی ده‌شڵێت، زیاد لە "ئیستحقاق"ی خۆیان دراوەتە دوو لایەنەکەی تر (گۆڕان و یەکێتی)، بەڵام هەندێک لایەن کە ئێستا بە بیانون بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پێكنه‌یه‌ت ئەگەر بیانوی ئەوانە نەبوایە دەبوو تا ئێستا حکومەت پێکبهاتایە وادیارە لەبەر "حەساسیەت" ی نێوان خۆیان دەبینین یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرەرای سەرۆکی پەرلەمان داوای جێگری سەرۆکی هەرێم.

روونیشیده‌كاته‌وه‌، دەکات لەبەرامبەردا بزوتنەوەی گۆڕان جێگری سەرۆکی هەرێمی هەڵبژاردووە داواکاری ئەوان ئەوەیە کەسەرۆکی هەرێم تەنها یەک جێگری هەبێت، لەحاڵەتی وادا کە یەکێتی بێت لەگەڵ پارتی ڕێک بکەوێت حەتمەن بزوتنەوەی گۆڕانیش ئاراستەی داواکاریەکەی دەگۆڕێت بۆیە هۆکارەکە پارتی دیموکراتی کوردستان نیە کەپێکهێنانی حکومەت دواکەتووە. واتە کەبرادەرانی یەکێتی داوای جێگری سەرۆکی هەرێم دەکەن لەولاشەوە برادەرانی گۆڕان داوای جێگری سەرۆکی حکومەت دەکەن.

"لەوەڵامی ئەو پرسیارەی باشە پارتی بە داوای ئەم دوو لایەنە ڕازییە(زیادکردنی جێگرێک بۆ سەرۆکی هەرێم و زیادكردنی جێگرێکیش بۆ سەرۆکی حکومەت بۆ گۆڕان" هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات لە ئێستادا پارتی هەوڵی نێوانگیری لەنێوان گۆڕان و یەكیتی دەدا بۆ نەهێشتنی ڕکابەری و ‌حەساسیەتی نێوانیان."

246 جار خوێندراوەتەوە
18/04/2019

بابەتی زیاتر