Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێڵی ئاسمانی عێراق ئاماری‌ گه‌شتیارانی عومره‌ی ئاشكرا كرد


په‌یام


هێڵی ئاسمانی عێراق ئاماری‌ گه‌شتیارانی عومره‌ی له‌ ماوه‌ی 45 ڕۆژی ڕابردوودا ئاشكرا كرد.

هێڵی ئاسمانیی عێراق ڕایگه‌یاند: له‌ نێوان 1ی ئادار، تا 15ی نیسانی ئه‌مساڵ، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ مه‌به‌ستی به‌جێهێنانی سوننه‌تی عومره‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراقه‌وه‌ به‌ره‌و سعودیه‌ گه‌شتیان كردووه‌ 41 هه‌زار كه‌س زیاتر، بووه‌.

(كه‌فاح حه‌سه‌ن) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی عێراق ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیه‌ عێراقیانه‌ی له‌ماوه‌ی 45 ڕۆژی ڕابردوو، له‌ نێوان 1ی ئادار، تا 15ی ئه‌م مانگه‌ گه‌شتی عومره‌یان كردووه‌ 41 هه‌زار و 432 كه‌س بووه‌‌و به‌ 173 گه‌شتی فڕۆكه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی عێراق له‌ماوه‌ی 45 ڕۆژی ڕابردوودا 4943 كه‌س له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و 2144 كه‌سیش له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیه‌وه‌ گه‌شتی عومره‌یان كردووه‌، واته‌ له‌ هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی‌و هه‌ولێره‌وه‌ حه‌وت هه‌زار و 87 كه‌س چوونه‌ته‌ گه‌شتی عومره‌.

190 جار خوێندراوەتەوە
18/04/2019

بابەتی زیاتر