Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ژمارەی حاجیانی عێراق بۆ گەشتی حەجی ئەمساڵ زیاد کراوە


په‌یام 

سەرکردەیەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی ئاشکرایکرد، ژمارەی حاجیان عێراق بۆ سەفەری ئەمساڵی حەج بەرزبووەتەوە بۆ ٥٠ هەزار کەس و چاوەڕواندەکرێت بەشێکی بەر هەرێمی کوردستانیش بکەوێت.

 
وتەبێژێک بە ناوی مەسعودی ئەحمەد لعێبی، سەرکردە لە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە میانی سەردانەکەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سعودیە، ژمارەیەک لە لێپرسراوانی دەستەی کارباری حەج و عەمرەی عێراق بەشداربوون و توانیویانە ژمارەی حاجیانی عێراق بۆ وەرزی ئەمساڵ بۆ ٥٠ هەزار حاجی بەرزبکەنەوە.

مەسعودی لە دەستەی حەج و عەمرەی عێراق پۆستی بریکاری ئیداری و دارایی دەستەکەی لە ئەستۆدایە.

جەختیشیکردووەتەوە، لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی حاجیانی عێراقی، هەموو ئاسانکاری و پێداویستیەکیشیان بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ بۆ دابیندەکرێت.

پێشتر عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە وەزارەتی حەجی سعودیە کردبوو، ڕێژەی بەشداریی حاجیانی عێراق بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ زیاتر بکات و بەشێوەیەکی پۆزەتیڤانە مامەڵە لەگەڵ داواکەی عێراقدا بکرێت.

بۆ فەریزەی حەجی ساڵی ڕابردوو دەسەڵاتدارانی سعودیە بڕی ٣٣ هەزار و ٦٩٠ کورسی بۆ هاووڵاتیانی عێراق دابینکردبوو، لەو ژمارەیەش لە ١٥%ی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و ٥٥٠ کورسیشی بۆ کەسوکاری زیندانیانی سیاسی و قوربانیانی دەستی تیرۆر و حەشدی شەعبی و ئەو کەسانە بوو کە لە لایەن ڕژێمی پێشووەوە لە سێدارە دراوون.

ژمارەی حاجیانی ساڵی ڕابردووی ھەرێم ٥ هەزار و ٤٦٩ کەس بوو، بەڵام حاجییەک لە سعودیە کە تەمەنی ٧١ ساڵ بوو، پێش ئەوەی بگاتە مەککە گیانی لەدەستدا.

چاوەڕوانیش دەکرێت لەگەل زیادبوونی ژمارەی حاجیانی عێراق، پشکی هەرێمیش زیاتر بکرێت لە چاو ساڵانی ڕابردوودا.

185 جار خوێندراوەتەوە
19/04/2019

بابەتی زیاتر