Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق و سعودیە لەسەر ئه‌م دۆسیه‌یه‌ رێککەوتنیان کردووە


په‌یام 

محەمەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند: عێراق و سعودیە لەسەر هاریکاری و هاوکاری لە بواری ئاسایش و هەواڵگریدا رێککەوتوون.


وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی نزیک لە سعودیە رایگەیاندووە: لە داهاتوویەکی نزیکدا لە نێوان بەغدا و ڕیازدا هاریکاری و هاوکاریی لە بوارەکانی ئاسایش و هەواڵگریدا دەبێت.

ناوبراو ئاماژه‌ی بەوەشکردووە، لە میانی سەردانەکەی شاندی باڵای عێراق بۆ سعودیە، بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، گفتوگۆ کراوە دەربارەی بابەتی ڤیزا و شێوازەکانی چوونە ناوەوە بە پاسپۆرتە جیاجیاکان بۆ وڵاتی سعودیە.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا وەزیری دەرەوەی عێراق ڕوونیکردووەتەوە، پەلەدەکرێت لە کارکردن بە یاداشت و ڕێککەوتنە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات، چونکە ئەو بابەتە بووەتە بەڵێنی نێوان شا سەلمان عەبدولعەزیز پادشای سعودیە و عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

 لە لایەکی ترەوە سامر غەزبان وەزیری نەوت و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بۆچوونی هاوبەش ئاڵۆگۆڕ کراوە سەبارەت بە کارکردن لە بوارەکانی وزە و نەوت و پترۆکیمیاوی، بە ئامانجی دروستکردنی پرۆژەی هاوبەش بە دیاریکراویش گەڕان و پشکینین بە دوای نەوتدا.

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، دۆزینەوەی گازی سروشتی لە سنوری هاوبەشی نزیک عێراق لە لایەن سعودیە و بەشداریکردنی کۆمپانیای ئارامکۆی ئەو وڵاتە بۆ هاتنە ناو بازاڕی عێراقەوە لە بواری وزەدا ، کاریگەریی دەبێت بۆ گەیشتن بە دۆزینەوە و ئاشکراکردنی گازی سروشتی لە بیابانی خۆرئاوای عێراق لەگەڵ ئەو وڵاتەدا.

ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە نوسینگەی‌ سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بە ئامادەبوونی عادل عەبدولمەهدی و شا سەلمان پادشای ١٣ ڕێککەوتن و پرۆتۆکۆلێک لە نێوان عێراق و سعودییە واژۆکراوە.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو (١٧ی ٤ی ٢٠١٩) عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی سعودییەی کرد و چاوی بە سەلمان عەبدولعەزیز پاشای سعودییە و محەمەد سەلمان جێنشینی پادشای سعودییە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی تری ئەو وڵاتە کەوت، هەریەک لە وەزیرانی دەرەوە و نەوت و کارەبا و بازرگانی عێراق یاوەریی عەبدولمەهدی کردبوو.

250 جار خوێندراوەتەوە
19/04/2019

بابەتی زیاتر