Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چێڵسی گەیشتە پێشکۆتایی یۆرۆپالیگ



په‌یام ـ سپۆرت


یانەی چێڵسی لە ستامفۆرد بریدج بە بردنەوەیەکی زەحمەت خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی یۆرۆپالیگ.


لە یاری چووندا یانە لەندەنییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە سلاڤیا پراگی چیکی هێنا، لەم یارییەشدا و لە یارییەکی پڕ گۆڵدا بلوز بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

یارییەکە هەر زوو بە گۆڵ دەستیپێکرد و لە خولەکی 5 پێدرۆ رۆدریگێز گۆڵی یەکەمی بلوزی تۆمارکرد، چوار خولەک بەسەر تێپەڕێنی ئەم گۆڵە سیمۆن دیلی بە هەڵە تۆڕی سلاڤیای هەژاند، دواتر لە خولەکی 17 ئۆلیڤیێ ژیرۆ گۆڵی سێیەمیشی بۆ چێڵسی تۆمارکرد، لە خولەکی 26دا تۆماس سۆسیک گۆڵێكی بۆ پراگ تۆمارکرد، بەڵام خولەکێك دوای ئەم گۆڵە پێدرۆ گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی چێڵسی تۆمارکرد.

لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 51 و 54دا سلاڤیا دوو گۆڵی لەسەریەکی لە رێگەی پیتەر سڤیشیکەوە تۆمارکرد، بەڵام ئەمە بێسوود بوو و چێڵسی یارییەکەی بردەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاری 5-3 بۆ قۆناخی چوار سەرکەوت.

143 جار خوێندراوەتەوە
19/04/2019

بابەتی زیاتر