Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پیاوێک ئەو پەنجەیەی خۆی بڕییەوە کە دەنگی پێدابوو


په‌یام

له‌ هندستان پیاوێك دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی گشتی هیندستاندا کە رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بەڕێوەچوو، بە هەڵە دەنگی بۆ حزبێکی جیاواز لەوەی خۆی ویستبووی دابوو، ئەو پەنجەیەی خۆی بڕییەوە کە دەنگی پێدابوو.


ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە: پیاوێکی دانیشتووی هیندستان، کە ناوی پاوان کومارە و بە هەڵە دەنگی بۆ حزبی بەهاراتیا جاناتا دابوو، بەو هۆیەشەوە پەنجەی خۆی بڕییوەتەوە.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، پاوان ویستوویەتی دەنگ بۆ حزبی هەرێمی بدات، بەڵام بە بینینی ژمارەیەکی زۆر لە هێمای جیاواز لەسەر ئامێری دەنگدانەکە سەری لێشێواوە و بە هەڵە دەنگی بۆ حزبێکی ڕکابەری خۆی داوە.

پاوان لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت "من ویستم دەنگ بۆ فیلەکە بدەم، بەڵام بەهەڵە دەنگم بۆ گوڵەکە دا".

ئاماژە بەوەش کراوە، هێما ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە پرۆسەی دەنگدانی هیندستان، چونکە لەو وڵاتانەی کە ڕێژەی خوێندەواریی نزمە، زۆر ئاسانترە بۆ خەڵکی بۆ ئەوەی حزبە سیاسییە جیاوازەکان بناسنەوە و سەریان لێنەشێوێت لە کاتی دەنگداندا.



1147 جار خوێندراوەتەوە
19/04/2019

بابەتی زیاتر