Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ژماره‌ی ده‌ستگیركراوانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی له‌نده‌ن گه‌یشته‌ 460 كه‌س

په‌یام

پۆلیسی به‌ریتانیا رایگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی ده‌ستگیركراون گه‌یشتووه‌ته‌ 460 كه‌س.

له‌ كاتێكدا هه‌ڵمه‌تی داگیركردن له‌لایه‌ن گرووپی كه‌مپینی ژینگه‌پارێز له‌ شوێنه‌كانی ناوه‌ندی له‌نده‌ن له‌ چواره‌م رۆژدا درێژه‌ی هه‌یه‌، ژماره‌ی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی ده‌ستگیركراون گه‌یشتووه‌ته‌ 460 كه‌س.

پۆلیسی به‌ریتانیا به‌رده‌وامه‌ له‌ ده‌ستگیركردنی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی كه‌ گوێیان بۆ ئاگادارییه‌كان نه‌گرت كه‌ له‌ یه‌ك خاڵدا هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان ئه‌نجامبده‌ن و ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر پرد و دووڕيیانه‌كاندا.

پۆلیس له‌ دوایین روونكردنه‌وه‌یدا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ژماره‌ی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی ده‌ستگیریكردوون گه‌یشتووه‌ته‌ 460 كه‌س.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، گرووپه‌كه‌ باسیان له‌وه‌ كرد كه‌ سبه‌ی چالاكییه‌كانیان ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ Heathrow كه‌ گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌یه‌. پۆلیس و به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد ئاماده‌كارییان كردووه‌ بۆ به‌رگرتن له‌ هه‌ر چالاكییه‌ك كه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنیی بكاته‌ سه‌ر گه‌شته‌كان.

284 جار خوێندراوەتەوە
19/04/2019

بابەتی زیاتر