Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. دوو كارمه‌ندی هه‌واڵگریی‌ ئیمارات به‌ تۆمه‌تی سیخوڕیكردن ده‌ستگیركران

په‌یام

توركیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا دوو كارمه‌ندی هه‌واڵگریی ئیماراتی‌ به‌ تۆمه‌تی سیخوڕیكردن له‌ ئیسته‌نبووڵ ده‌ستگیر كرد.

میدیاكانی‌ توركیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ "له‌ چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی كۆماریی ئیسته‌نبووڵه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت، دوو كارمه‌ندی هه‌واڵگریی ئیمارات به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كاری سیخوڕی بۆ وڵاته‌كه‌یان، ده‌ستگیر كراون".

ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی‌ هاوبه‌شی‌ نێوان ئاسایشی‌ ئه‌سته‌نبووڵ و ده‌زگای‌ هه‌واڵگریی‌ توركیادا بووه‌.

به‌پێی‌ زانیارییه‌ بڵاوكراوه‌كان "ئه‌و دوو كارمه‌نده‌ی‌ هه‌واڵگریی‌ ئیمارات دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ له‌ توركیا سیخوڕییان بۆ ڵاته‌كه‌یان كردووه‌".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ ئه‌و دوو كارمه‌نده‌ له‌ سه‌روبه‌ندی‌ كوشتنی‌ جه‌مال خاشقچیی‌ ڕۆژنامه‌نووسی‌ سعوودی‌ له‌ توركیا بوون، له‌ ئێستاشدا توركیا له‌ ئه‌گه‌ری‌ په‌یوه‌ندیی‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ به‌ تاوانی كوشتنی جه‌مال خاشقچی‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌.


213 جار خوێندراوەتەوە
19/04/2019

بابەتی زیاتر