Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌رێم: به‌غدا 200 ملیار دیناری‌ بۆ ته‌واوكاریی مووچه‌ی‌ ئه‌مساڵ ناردووه‌


وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ هه‌رێم رایگه‌یاند: به‌غدا بۆ مانگه‌كانی‌ 1 و 2ی‌ ئه‌مساڵ 200 ملیار دیناری‌ وه‌ك ته‌واوكاریی مووچه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێم كردووه‌ و بۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ده‌رماڵه‌ و فه‌رقی مووچه‌ی مووچه‌خۆران به‌كارهاتووه‌.

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ په‌یام نێردروه‌، به‌شی‌ ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ڵێت "بڕی 200 ملیار دینار له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌ بۆ ته‌واوكاریی مانگی یه‌ك و دوو هاتووه‌، ئه‌و پاره‌یه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ بۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ده‌رماڵه‌ و فه‌رقی مووچه‌ی مووچه‌خۆران به‌كار هاتووه‌".
ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ له‌ وه‌ڵامی‌ په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقدایه‌ كه‌ ڕایگه‌یاندبوو "حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و شتی‌ دیكه‌ خه‌رج كردووه‌".

وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت "ئه‌و زانیارییانه‌ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ هیچ بابه‌تێكی تر به‌ كارنه‌هاتووه‌".

وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ ئاماژه‌وه‌ به‌وه‌ش ده‌كات "مانگانه‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌ نێوان 5 تا 25ی‌ مانگ مووچه‌ی  فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان دابه‌شده‌كات و، 23ی‌ 4 یش كۆتا رۆژی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ ده‌بێت".


816 جار خوێندراوەتەوە
19/04/2019

بابەتی زیاتر