Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هیومان ڕایتس ۆچ له‌باره‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانیان، هۆشداریی دایه‌ عێراق

په‌یام

له‌ راپۆرتێكدا كه‌ رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت: له‌ گرتو‌خانه‌كانی شاری مووسڵ و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق ئه‌شكه‌نجه‌دان درێژه‌ی هه‌یه‌.

له‌به‌شێكی راپۆرتێكه‌دا باس له‌وه‌ كراوا: له‌ گرتووخانه‌كانی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستبه‌سه‌ركراوان دووچاری ئه‌شكه‌نجه‌ی جۆراو جۆر بوونه‌ته‌وه‌.

له‌به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌: ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق راپۆرته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ ئه‌شكه‌نجه‌دان ره‌تبكاته‌وه‌، ئه‌وه‌ با كه‌س گومانی له‌وه‌ نه‌بێت كه‌ به‌غدا له‌ نكۆڵیكردن له‌ پێشێلكارییه‌كان دژی مافه‌كانی مرۆڤ به‌رده‌وامه‌.

له‌كۆتای ڕاپۆرته‌كه‌دا ڕیكخراوه‌كه‌ هۆشداری توندی به‌ حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق له‌باره‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانیه‌كانه‌وه‌ داوه‌و، به‌كارێكی دژ به‌مافه‌كانی مرۆڤی له‌ قه‌ڵه‌مده‌دات.


162 جار خوێندراوەتەوە
19/04/2019

بابەتی زیاتر