Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دۆناڵد تڕه‌مپ ستایشی ڕۆڵی خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر له‌ لیبیا ده‌كات

په‌یام

دۆناڵد تڕه‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی‌ له‌گه‌ڵ خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر ئه‌نجام دا و، ستایشی ڕۆڵی حه‌فته‌ری له‌ لیبیا كرد.

كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند "دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر سه‌ركرده‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیا، ئه‌نجامداوه‌ و، هه‌ردوولا تاووتوێی جێبه‌جێكردنی سیسته‌می سیاسیی دیموكراتیی سه‌قامگیریان له‌ لیبیا كردووه‌".

به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی كه‌ كۆشكی سپی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "ئامانجی‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی‌ تره‌مپ، ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ لیبیا و هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره‌ كه‌ له‌ 15ی نیسانی 2019 وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌".

كۆشكی‌ سپی‌ باسی هێرشی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ حه‌فته‌ری‌ بۆ سه‌ر ته‌رابلووس نه‌كردووه‌ و، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ستایشی ڕۆڵی لیوا حه‌فته‌ری له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت له‌ لیبیا كردووه‌.

ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی‌ تره‌مپ كه‌ به‌ پاڵپشتی‌ بۆ حه‌فته‌ر ئه‌ژمار ده‌كرێت، له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ ته‌رابلووس ئیدانه‌ی‌ هێرشه‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ سه‌ر به‌ حه‌فته‌ری‌ بۆ سه‌ر پایته‌ختی‌ لیبیا كردبوو.

565 جار خوێندراوەتەوە
19/04/2019

بابەتی زیاتر