Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پاریس.. ماكرۆن، له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای هێزە كوردییەكانی رۆژئاوا كۆبووه‌وه‌

په‌یام

ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا و شاندێكی فیدراسیۆنی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و هه‌سه‌ده‌ كۆبوونه‌وه‌. ماكرۆن پشتیوانیی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ هه‌سه‌ده‌ دووپاتكرده‌وه‌و، توركیاش ئیدانه‌ی‌ ده‌كات.

شاندێكی‌ باڵای‌ فیدراسیۆنی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و، هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات، سه‌ردانی‌ فه‌ره‌نسايان كرد و، له‌ پاریسی‌ پایته‌خت له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆككۆماری‌ فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه‌.

 پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆماری‌ فه‌ره‌نسا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، هێشتا داعش مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی هاوبه‌ش، بۆیه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌رده‌وامی به‌ پشتیوانییه‌كانی‌ ده‌دات بۆ هه‌سه‌ده‌ و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، به‌ تایبه‌ت پێداویستییه‌ مرۆییه‌كان و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری.

سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌ ده‌بێت هه‌موو پێكهاته‌كانی‌ سووریا له‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و وڵاته‌دا به‌شدار بن، ئه‌وه‌شی‌ به‌ چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان ناوبردووه‌.

ماكرۆن بڕیاری 2254ی‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ تاكه‌ ڕێگای‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ قه‌یرانی سیاسیی‌ سووریا داناوه‌.

عه‌بید حه‌مید مه‌هباش، هاوسه‌رۆكی فیدراسیۆنی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریایش كه‌ ئه‌ندامی‌ شانده‌كه‌ بوو، ڕایگه‌یاند "ماكرۆن به‌ڵێنی‌ داوه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌كه‌".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا "ئیدانه‌ی پێشوازیی سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسای‌ له‌ شاندی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كرد".

175 جار خوێندراوەتەوە
20/04/2019

بابەتی زیاتر