Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاماری‌ كوژراوانی پێكدادانه‌كان له‌ ته‌رابلوس گه‌یشته‌ 220 كه‌س

په‌یام

ژماره‌ی كوژراوانی نێوان هێزه‌كانی سه‌ربه‌ حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی لیبیا و هێزه‌كانی سه‌ربه‌ خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر له‌ شاری ته‌رابلوس و ده‌وربه‌ری به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ 220 كه‌س.

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دوایین ئاماری قوربانیانی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی نێوان هێزه‌كانی سه‌ربه‌ حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی لیبیا و هێزه‌كانی سه‌ربه‌ خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر له‌ شاری ته‌رابلوس و ده‌وربه‌ری بڵاوكرده‌وه‌.

به‌پێی ئاماره‌كه‌ ژماره‌ی كوژراوانی پێكدادانه‌كانی شاری ته‌رابلوس و ده‌وربه‌ری به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ 220 كه‌س و ژماره‌ی برینداره‌كانیش گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌زار و 66 كه‌س.

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ له‌ نێو قوربانیانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاندا، كارمه‌ندی ته‌ندروستی، ئافره‌ت و منداڵ هه‌ن.

رێكخراوه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ هه‌ر به‌ هۆی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی نێوان هێزه‌كانی سه‌ربه‌ حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی لیبیا و هێزه‌كانی سه‌ربه‌ خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر له‌ شاری ته‌رابلوس و ده‌وربه‌ری، 18 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون.


303 جار خوێندراوەتەوە
20/04/2019

بابەتی زیاتر