Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌تح: وه‌زیری ناوخۆ گرفتی‌ به‌رده‌م پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كانه‌

په‌یام

هاوپه‌یمانی فه‌تح رایده‌گه‌یه‌نێت تاكه‌ گرفتی‌ به‌رده‌م پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كانی حكومه‌تی‌ به‌غدا، پۆستی وه‌زیری ناوخۆیه‌.

هاوپه‌یمانی فه‌تح به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هادی عامری، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه‌، ئه‌گه‌ری زۆره‌ سێ‌ وه‌زاره‌تی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق له‌ رۆژانی داهاتوودا یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌، به‌ڵام تاكه‌ ئاسته‌نگ له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان، پۆستی وه‌زیری ناوخۆیه‌.

هاوكات هاوپه‌یمانی فه‌تح داوای له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كردووه‌ خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی بخاته‌ به‌رده‌م كوتله‌ سیاسییه‌كان، به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی كاندید بۆ وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان.

به‌هۆی ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌رگری عیراق یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه‌و له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ به‌ وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن.


257 جار خوێندراوەتەوە
20/04/2019

بابەتی زیاتر