Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بـاشترین خۆراك بۆ جومگە و رۆماتیزم چییه‌؟



له‌ نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین وه‌رگیراوه‌

 

هەوكردنی جومگەو رۆماتیزم، وەك هەر نەخۆشییەكی دیكه‌، جۆری خۆراكەكان كاریگەرییان هەیە لەسەری، بە هەردوو لایەنی باش و خراپ، بۆیە لە پێناو سوودی گشتیی و بۆ پێشكەشكردنی زانیاری زیاتر بە توشبووانی ئەم نەخۆشییە، ئاماژە بە چەند جۆرێك خۆراك دەدەین كە دەبن به‌ هۆكار بۆ كەمكردنەوەی ئازار و هەوكردنی جومگەكان، بەهیوای سوودمەندبوون.

 
باشترین جۆری خۆراكەكانیش بریتین له‌:
 
1. زەردەچەوە: ئەم بەهاراتە بە یەكێك لە باشترین دژەهەوكردنەكان دادەنرێت، بۆ كەمكردنەوەی ئازار و هەوكردنی جومگەكان، گەرچی ئەو ئازار و هەوكردنانە درێژخایانن، بەڵام زەردەچەوە رۆڵی هەیە لە كەمكردنەوەیاندا.

2. سەوزەكانی وەك برۆكلی، قەرنابیت، كەلەرم: ئەم سەوزانە دەبنە هۆی هێواشكردنەوەی كاریگەرییە خراپەكانی هەوكردن، كە كار لە جومگەكان دەكات و توشی داخورانیان دەكات.

3. سیر: بەهەمان شێوە دژە هەوكردنەوە، دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی هەوكردنی جومگەكان.

4. ڤایتامین C: بە هۆی ئەوەی دژە ئۆكسانە، دەبێتە هۆی هێواشتر كردنەوەی توشبوون بە فشەڵبوونی ئێسك كە بەهۆی هەوكردنەوە روودەدات، باشترین سەرچاوەش بۆ ئەم ڤایتامینە برتین لە: ئەناناس، پەتاتە، تەماتە، پرتەقاڵ، كولەكەی زەرد..  هتد)

5. ئۆمیگا 3: دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی هەوكردنی جومگەكان و باشترین سەرچاوەكانیشی بریتین له‌: ماسی تونە، جگەری نەهەنگ.. وە بۆ كەسانی رووەكخۆریش گوێز و تۆوی كەتان،  بە باشترین سەرچاوەی ئۆمیگا 3 دادەنرێن. 
 
بەهیوای تەندروستییه‌كی باش بۆ هەمووان.


541 جار خوێندراوەتەوە
21/04/2019

بابەتی زیاتر