Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ هێرش كرایه‌سه‌ر سه‌رۆكی جه‌هه‌په‌

په‌یام

سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په‌ له‌  ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ هێرشی كرایه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ رزگاركرا.

كه‌مال كڵچدارئۆغڵو سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌ پرسه‌ی سه‌ربازێكدا كرد له‌ شارۆچكه‌یه‌كی نزیك ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، له‌لایه‌ن گروپێكه‌وه‌ ئیدانه‌ كرا و روبه‌ڕوی هێرش بووه‌وه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كان، گروپێك ئیدانه‌ی كه‌مال كڵچدار ئۆغڵویان كردوه‌ و دواتر به‌ شه‌ق و بۆكس هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ری، به‌ڵام پاسه‌وانه‌كانی و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌جێ سه‌رۆكی گشتی (جه‌هه‌په‌)یان دورخستوه‌ته‌وه‌ و بردویانه‌ته‌ ماڵێكی ناوچه‌كه‌.

دوای ڕووداوه‌كه‌ حزبی ئاك پارتی ده‌سه‌لاَتدار و وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆ و په‌رله‌مانی توركیا ئیدانه‌ی‌ په‌لاماری سه‌ر  سه‌رۆكی گشتی (جه‌هه‌په‌)یان كرد و رایانگه‌یاندوه‌ ئه‌و هێرشه‌ جێگه‌ی قبووڵ نییه‌.

276 جار خوێندراوەتەوە
21/04/2019

بابەتی زیاتر