Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌ندامبوونی‌ داعش سزای‌ له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر 4 كه‌سدا سه‌پێنرا

په‌یام

ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ دادوه‌ری‌ عیراق رایگه‌یاند: به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌ندامبوونی‌ رێكخراوی‌ داعش دادگا سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ به‌سه‌ر چوار كه‌سدا سه‌پاند.

ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ دادوه‌ری‌ عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كردوه‌ كه‌ دادگایه‌ك به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌ندامبوونی‌ رێكخراوی‌ داعش و ئه‌نجامدانی‌ تاوانی‌ تیرۆریستی‌ له‌ عیراق و سوریا، سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ به‌سه‌ر چوار كه‌سدا سه‌پاندوه‌.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئه‌و چوار كه‌سه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ پشتیوانی‌ ده‌كرێن، ڕاده‌ستی‌ عێراق كراونه‌ته‌وه‌.

به‌شێك له‌ ولاَتانی‌ جیهان و رێكخراوه‌كانی بواری‌ مافه‌كانی مرۆڤ، هێزه‌ عیراقییه‌كان و هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌تبارده‌كه‌ن به‌وه‌ی‌ ناهاوسه‌نگی‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ دادگاییكردنه‌كاندا هه‌یه‌ و دادگایی خه‌وشدار ئه‌نجامدراون و به‌هۆیه‌وه‌ بڕیاری ناڕه‌وا دژی‌ تۆمه‌تباران دراون.

258 جار خوێندراوەتەوە
21/04/2019

بابەتی زیاتر