Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌زاهه‌ی عێراق: له‌ یه‌ك گرێبه‌ستی نه‌وت (180) ملیۆن دۆلار به‌هه‌ده‌ردراوه‌

په‌یام

لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق گه‌نده‌ڵییه‌كی‌ زۆر له‌ گرێبه‌سته‌ نه‌وتیه‌كاندا ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت ته‌نیا له‌ یه‌ك گرێبه‌ستی نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی چینی زیاتر له‌ (180) ملیۆن دۆلار به‌هه‌ده‌ر دراوه‌.

كازم شه‌مه‌ری ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌ كۆمپانیای واحه‌ی چینی كه‌ گرێبه‌ستی په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌حده‌بی وه‌رگرتوه‌ له‌ پارێزگای واست، خۆی دزیوه‌ته‌وه‌ له‌ پێدانی (180) ملیۆن دۆلار باج به‌ وه‌زاره‌تی نه‌وت.

له‌ به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌؛ لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردوه‌ له‌ دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و خۆدزینه‌وه‌ له‌ باج له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیای چینییه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی پێویستیان له‌به‌رده‌سته‌ كه‌ ده‌یسه‌لمێنێت كۆمپانیاكه‌ خۆی له‌ باجدان دزیوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش ده‌چێته‌ خانه‌ی به‌هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵییه‌وه‌.

كێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌حده‌ب ده‌كه‌وێته‌ سنوری پارێزگای واست و له‌ئێستادا رۆژانه‌ (130) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ئاستی یه‌ده‌گی ده‌گاته‌ یه‌ك ملیار به‌رمیل نه‌وت.


261 جار خوێندراوەتەوە
21/04/2019

بابەتی زیاتر