Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا یه‌كه‌مین مه‌یدانی تایبه‌ت به‌ نیشتنه‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ری له‌ عێراق بنیادنا

په‌یام

ئه‌مریكا یه‌كه‌مین مه‌یدانی تایبه‌ت به‌ نیشتنه‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ری له‌ عێراق بنیادنا كه‌ له‌ توانایدایه‌ چاودێری ناوچه‌ بیابانیه‌كان بكات.

به‌پێی زانیاری ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا یه‌كه‌مین مه‌یدانی نیشتنه‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ریان له‌ قه‌زای روتبه‌-ی رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار بنیادناوه‌ و ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین كاری هێزه‌ ئه‌مریكیه‌كانه‌ له‌و پارێزگایه‌دا.

به‌پێی زانیاریه‌كان هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ رێگه‌ی بنیادنانی ئه‌و مه‌یدانه‌وه‌ ده‌توانن چاودێری ته‌واوی بیابانی رۆژئاوای عێراق بكه‌ن تا ده‌گاته‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانی نێوان عێراق و سوریا.

تاوه‌كو ئێستا به‌رپرسانی بالاَی عێراق له‌باره‌ی بنیادنانی ئه‌و مه‌یدانه‌وه‌ هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه‌ و نازانن هۆكاری دروستكردنه‌كه‌ی بۆچی ده‌گه‌رێته‌وه‌ و به‌رپرسانی‌ ئه‌مریكاش ئاماده‌ نین زانیاری پێویست له‌وباره‌یه‌وه‌ بده‌نه‌ عێراق.


310 جار خوێندراوەتەوە
22/04/2019

بابەتی زیاتر