Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، پێشبینی‌ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌ نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا ده‌كات

په‌یام

ئه‌میداری گشتی حیزبوڵای لوبنانی پێشبینی‌  ده‌كات ئه‌م هاوینه‌ جه‌نگێكی له‌ناكاو له‌ نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵدا هه‌ڵبگیرسێت.

به‌پێی زانیاری ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا ئاگاداری سه‌ركرده‌كانی كردۆته‌وه‌، كه‌ ره‌نگه‌ خۆی و هه‌ندێك له‌ سه‌ركرده‌كانی له‌ لایه‌نی ئیسرائیله‌وه‌ بكرێنه‌ ئامانج و بكوژرێن و پێیانی راگه‌یاندووه‌، ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ حیزبه‌كه‌ی كۆتایی پێدێت، چونكه‌ حیزبوڵا به‌شێكه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای لوبنانی.

ئه‌میداری حیزبوڵای لوبنانی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، كه‌ بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وه‌ك سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ دوودڵ نییه‌ له‌ بڕیاردان، ڕه‌نگه‌ له‌ پڕێكدا جه‌نگ به‌رپا بكات، وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی 2006 و 2008 له‌ غه‌ززه‌ ئه‌نجامیدا، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رتان خۆتان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ئاماده‌ بكه‌ن، ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ پێده‌چێت ئه‌م هاوینه‌ جه‌نگ له‌ نێوان حیزبوڵای لوبنانی و سوپای ئیسرائیلدا دروست ببێت.


215 جار خوێندراوەتەوە
22/04/2019

بابەتی زیاتر