Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مامۆستایه‌كی‌ پێشووی‌ زانكۆی‌ سۆران تیرۆر كرا






  زانكۆی‌ سۆران رایگه‌یاند:  كه‌ مامۆستایه‌كی پێشووی زانكۆكه‌یان له‌ لایه‌ن گرووپی بۆكۆحه‌رامه‌وه‌، له‌ وڵاتی‌ نایجیریا تیرۆر كراوه‌.

ئه‌مڕۆ زانكۆی‌ سۆران له‌ په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك، تیرۆركردنی‌ مامۆستایه‌كی‌ پێشووی‌ زانكۆكه‌ی‌ له‌ وڵاتی‌ نایجیریا له‌ لایه‌ن گرووپی بۆكۆحه‌رامه‌وه‌ راگه‌یاند.

 زانكۆی‌ سۆران ده‌ڵێت:" ئه‌و مامۆستایه‌ ناوی‌ (فای ئێلیزابێس)ه‌ مامۆستای به‌شی زمانی ئینگلیزی فاكه‌ڵتی ئاداب بووه‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ فای ئێلیزابێس ماوه‌ی‌ دوو ساڵ‌ له‌ زانكۆكه‌دا كاری‌ كردووه‌ و ئافره‌تێكی‌ زیره‌ك و لێوه‌شاوه‌وه‌ بووه‌ و خۆشه‌ویستی‌ بۆ ژیان و خه‌ڵكی‌ هه‌بووه‌ "هاوخه‌می خۆمان بۆ خێزان و هاوڕێیانی ده‌رده‌بڕین.

لای‌ خۆیه‌وه‌ تۆڕی‌ هه‌واڵی‌ "CNN" له‌ زاری‌ كۆمسیۆنی باڵای به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ فای ئه‌ندامی رێكخراوی مرۆڤدۆستی مێرسی كۆرپس بووه‌ و له‌ لایه‌ن گروپێكی چه‌كدراوه‌ له‌ وڵاتی نایجیریا كوژراوه‌.

به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان له‌ وڵاتی نایجیریا چه‌ند چه‌كدارێك هێرشیانكردووه‌ته‌سه‌ر هۆتێلێكی هه‌رێمی كادونا و سێ كه‌سیان رفاندووه‌ و و دووانی تریان كوشتووه‌ كه‌ یه‌كێكیان مامۆستای پێشووی زمانی ئینگلیزی فاكه‌ڵتی‌ ئادابی‌ زانكۆی سۆران بووه‌.



491 جار خوێندراوەتەوە
23/04/2019

بابەتی زیاتر