Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەشێک لە فەرمانبەرانی زانکۆی چەرموو گردبوونەوە




ئەمرۆ بەشێک لە کارمەندان و فەرمانبەرانی زانکۆی چەرموو، بۆ نارەزایی دەربڕین بەرامبەر بڕینی دەرماڵەی هاتووچۆ و زیادکردنی دەوامیان گردبوونەوە.

ئەمرۆ سێشەممە ٢٣ی ٤ی٢٠١٩، بۆ جاری دووەم بەشێک لە کارمەندان و فەرمانبەرانی زانکۆی چەرموو گردبوونەوە.

کاوان قادر، یەکێک لە بەشداربوانی خۆپیشاندانەکە راگەیاند: بەهۆی بڕینی دەرماڵەی هاتووچۆ و زیادکردنی دەوامیان وەکو کارمەندان و فەرمانبەرانی زانکۆی چەرموو گردبوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا وەڵامی داواکارییەکانیان نەدراوەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەفتەی رابردووش بەشێک لە فەرمانبەرانی زانکۆی چەرموو بۆ هەمان مەبەست گردبوونەوە، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکانی زانکۆ و وەزارەتی خوێندنی باڵا وەڵامی داواکارییەکانیانی نەداوەتەوە.
 بەهۆی بریاری پاشەکەوتی موچەوە ماوەی چەند ساڵێک بوو دەوامی فەرمانبەرانی زانکۆکان کەمکرابووەوە، بەڵام لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٨دا بەبڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم دەوام ئاساییکرایەوە، بەڵام بەشێک لە دەرماڵەی مووچەخۆران دوای لابردنی بریاری پاشەکەوتیش بۆ فەرمانبەران نەگەڕێندراوەتەوە

339 جار خوێندراوەتەوە
23/04/2019

بابەتی زیاتر