Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

"به‌هۆی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم حه‌یده‌ر عه‌بادی شه‌ڕ به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌فرۆشێت"


په‌یام


ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق رایگه‌یاند به‌هۆی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم حه‌یده‌ر عه‌بادی شه‌ڕ به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌فرۆشێت، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت كورد داكۆكی له‌ عه‌بدولمه‌هدی بكات.
هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند عادل عه‌بدولمه‌هدی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌پێی یاسای بودجه‌ ده‌دات، به‌ڵام عه‌بادی به‌شێك له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی به‌بێ بوونی چوارچێوه‌ی یاسای بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ویلایه‌تی دووه‌م خه‌رج كردووه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ گروپێكی سیاسی و په‌رله‌مانتاری نزیك له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ئامانج ده‌گرن، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ چوارچێوه‌ی یاسا ده‌درێت و له‌ یاسای بودجه‌دا بریاری له‌سه‌ردراوه‌.

هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕوو، عادل عه‌بدولمه‌هدی تێروانینێكی ڕوون و ستراتیژی هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری پرسی نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ پشتیوان و هه‌مه‌هه‌نگی بین.


508 جار خوێندراوەتەوە
23/04/2019

بابەتی زیاتر