Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ كیم جۆنگ ئون و ڤلادیمێر پۆتین كۆببنه‌وه‌


په‌یام

بڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ كیم جۆنگ ئون سه‌رۆك كۆماری كۆریای باكوور و ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی ڕوسیا كۆببنه‌وه‌.
ئاژانسی ڕه‌سمی كۆریای باكوور بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌منزیكانه‌ كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور سه‌ردانی مۆسكۆی پایته‌ختی ڕوسیا ده‌كات و له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتین كۆده‌بێته‌وه‌.
ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین دیداری سه‌رۆكی ئه‌و دوو وڵاته‌ ده‌بێت پاش ئه‌وه‌ی كه‌ كیم دوو جار له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆبوه‌ته‌وه‌.
هاوكات ئه‌مریكا نیگه‌رانه‌ له‌ نزیك بونه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكی كۆریای باكوور له‌ رووسیا و له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ له‌ رێگه‌ی رێككه‌وتنێكی سیاسیه‌وه‌ كۆتایی به‌ دۆسیه‌ی‌ تاقیكردنه‌وه‌ موشه‌كیه‌كانی‌ كۆریای باكوور بهێنێـت.


274 جار خوێندراوەتەوە
23/04/2019

بابەتی زیاتر