Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مرۆ؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی‌ دیكه‌ سریلانكای‌ هه‌ژاند


په‌یام

لە دوای تێپەڕینی سێ رۆژ بەسەر زنجیرە تەقینەوەکانی سریلانکا، تەقینەوەیەکی دیکە لە کۆڵۆمبۆی پایتەختی ئەو وڵاتە روویدا.

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 24-4-2019 تەقینەوەیەکی دیکە لە کۆڵۆمبۆی پایتەختی سریلانکا روویدا.

تەقینەوەکە لە بەردەم هۆڵی سینەما سافوێ لە کۆڵۆمبۆ روویداوە، ئەمەش دەبێتە تەقینەوەی دەیەم لەماوەی چوار رۆژی رابردوودا، کە بەهۆیانەوە 360 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 500 کەسی دیکەش بریندارن.

به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی‌ پۆلیسی‌ سریلانكا؛ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ رۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌ كه‌ كرایه‌ سه‌ر چه‌ند كه‌نیسه‌و هۆتێلێك په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ هێرشه‌كه‌ی‌ سه‌ر دوو مزگه‌وته‌كه‌ی‌ نیوزله‌نداوه‌ هه‌یه‌.

دوێنێ سێ شه‌ممه‌ وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ سریلانكا له‌ وتارێكیدا له‌ بینای‌ په‌رله‌مانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كان په‌یوه‌ندییان به‌ هێرشه‌كه‌ی‌ سه‌ر دوو مزگه‌وته‌كه‌ی‌ نیوزله‌نداوه‌ هه‌یه‌.

روان فیجواردین، وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ نیوزله‌ندا، روونیكرده‌وه‌، به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی‌ پۆلیس، ته‌قینه‌وه‌كانی‌ سریلانكا كه‌ چه‌ند هۆتێل‌و كه‌نیسه‌یه‌كی‌ كرده‌ ئامانج، په‌یوه‌ندیدارن به‌ ئه‌و هێرشانه‌ی‌ كه‌ كرایه‌ سه‌ر دوو مزگه‌وته‌كه‌ی‌ نیوزله‌ندا.

راشیگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كان لایه‌ن گروپێكی‌ ناوخۆی‌ وڵاته‌كه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌و چه‌ندین كه‌س له‌و گرووپه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراون.

وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ سریلانكا ووتیشی‌، پۆلیس له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

رۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌، چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ سریلانكا، چه‌ند هۆتێل‌و كه‌نیسه‌یه‌كی‌ كرده‌ ئامانج‌و له‌ئاكامدا نزیكه‌ی‌ 250 كه‌س كوژران و سه‌دان كه‌س برینداربوون.

209 جار خوێندراوەتەوە
24/04/2019

بابەتی زیاتر