Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی‌ ئیمارات "وه‌زاره‌تی‌ مه‌حاڵ نییه‌" دروستده‌كات


په‌یام

حكومه‌تی‌ ئیمارات له‌ داهێنانێكی‌ نوێدا؛ وه‌زاره‌تی‌ (مه‌حاڵ نییه‌) دروستده‌كات به‌ ئامانجی‌ بره‌ودان به‌تواناو به‌هره‌و لێهاتووی‌ مناڵانی‌ ئیمارات‌و هه‌روه‌ها كاركردن بۆ پرسه‌ گرینگ‌و نیشتیمانییه‌كان.

محەمەد بن زاید ئال مەکتوم سەرۆک وەزیرانی ئیمارات له‌ هه‌ژماری‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند، حکومەتی‌ ئیمارات (وەزارەتی مەحاڵ نییە)ـی دروستکردووە.

سەرۆک وەزیرانی ئیمارات زیاتر روونیكردوه‌ته‌وه‌، ئەو وەزارەتە وەزیری نابێت و ئەندامەکانی لە وەزیرانی کابینەی حکومەت پێکدێن‌و به‌ ئامانجی‌ بره‌ودان به‌تواناو لێهاتووی‌ مناڵانی‌ ئیمارات‌و هه‌روه‌ها كاركردن بۆ پرسه‌ گرینگ‌و نیشتیمانییه‌كان؛ دروستده‌كرێت.

راشیگه‌یاندووه‌، ئەو وەزارەتە کار ده‌كات لەسەر بابەتە نیشتمانیە گرنگەکان و دروستکردنی ده‌زگایه‌كی‌ حکومی نوێ  بۆ زیاتر به‌ دامه‌زراوه‌یی‌ كردنی‌ حكومه‌ت لە داهاتوودا.

به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ی‌ ئیمارات راشیگه‌یاندووه‌، هەروەها (وەزارەتی مەحاڵ نیە) له‌ هه‌نگاوی‌ سه‌ره‌تادا به‌ دروستكردنی‌ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی‌ ستراتیجی‌ ده‌ستپێده‌كات‌و  پاشان هه‌ڵده‌ستێت به‌ بنیاتنانی‌ سته‌یجێكی‌ ئەلیکترۆنی بۆ ئەو کەسانەی سەردانی فەرمانگەکان دەکەن، بەجۆرێک سەردانکەران لە 60 رۆژەوە بۆ 6 خولەک کاتیان بۆ دەگەڕێتەوە.

محەمەد زاید ئال مەکتوم، سەرۆک وەزیرانی ئیمارات‌و حاکمی دوبەی له‌ مه‌راسیمێكدا به‌ناونیشانی‌ " ووشه‌ی‌ مەحاڵ لە قاموسی ئێمەدا نییە" هه‌ستا ئاشكراكردنی‌ ده‌زگا نوێیه‌كه‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌.

له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌، ئه‌ركان جاف

232 جار خوێندراوەتەوە
24/04/2019

بابەتی زیاتر