Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌ڕله‌مانتاریكی نه‌وه‌ی نوێ: بانده‌كه‌ی شاسوار هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی ساخته‌كراوـمان لێده‌كه‌ن


په‌یام

شادی‌ نەوزاد پەرلەمانتاری‌ نەوەی‌ نوێ لە پەرلەمانی‌ کوردستان ڕایگەیاند، سکاڵا لەسەر شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی‌ جوڵانەوەی‌ نەوەی‌ نوێ تۆماردەکەن.

هەریەکە لە سیروان بابان و شادی‌ نەوزاد پەرلەمانتارانی‌ فراکسیۆنی‌ نەوەی‌ نوێ لە کۆنفڕانسێکی‌ ڕۆژنامەنووسیدا رایانگەیاند، "ئەو کەسانەی نارازین هەرەشەی بڵاکردنەوەی گرتەی ڤیدۆیی ساختەکراویان لێدەکرێت".

شادی نەوزاد وتی "ئێمە وەک ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵا، پەرلەمانتارانی کوردستان و فراکسیۆنەکەشمان لە بەغدا لە بەیاننامەکەماندا ئاگاداری خەڵکمان کردەوە کە شاسوار و باندەکەی دەیانەوێ جوڵانەوەکە بەرەو بنەماڵەیی ببەن، بەڵام ئەو هەڕەشانەی لە ئەنجامی ئەوەدا لێمان کرا شۆکی کردین". 

شادی نەوزاد وتی "ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵات و لە شارەکانی دیکەوە هاتوونەتە سلێمانی بۆ بەشداری لە چالاکییەکانی نەوەی نوێ، ئەو کەسانە لە شوققەکانی گوندی ئەڵمانی و کابینەکانی چاڤیلاند ماونەتەوە، کامێرای شاراوە لەو شوققە و کابینانە بۆ ئەو کەسانە دانراوە و ئێستا هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی تایبەتی ئەو کەسانە دەکرێت".

شادی نەوزاد وتیشی "چەند کاژێرێک پێش بڵاوکردنەوەی راگەیێندراوەکەمان ڤیدیۆیەکی دەستکاریکراوە بە دەنگ و فۆتۆ نێردراوە بۆ من و پەرلەمانتارەکانی ترمان کە تێیدا نووسراوە (چاوەڕوانی بڵاوکردنەوەی فیلمی رووتی خۆشتبە). من دەپرسم ئایا ئەگەر باندێکی سیاسی یان باندێک بەمشێوەیە مامەڵە لەگەڵ سەرکردە ژنەکانی خۆی بکات، ئایا چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو کچە تازەپێگەیشتووانە دەکات کە روودەکەنە ئۆفیسەکانی باندەکەی شاسوار عەبدولواحید".
 


182 جار خوێندراوەتەوە
24/04/2019

بابەتی زیاتر