Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئافره‌تێكی ئیماراتی دوای ٢٧ ساڵ به‌ بێهۆشی به‌هۆی روداوێكی هاتوچۆوه‌؛ به‌ئاگا دێته‌وه‌


په‌یام

خانمێک لە وڵاتی ئیماڕاتی عەرەبی کە بە سەختی بریندارببوو لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا لە ساڵی ١٩٩١ بەشێوەیەکی پەرجوو ئاسا بەھۆش خۆیھاتەوە دوای ئەوەی کە بۆ ماوی ٢٧ ساڵ لە کۆما (بێ ھۆشی)دابوو.

مونیرە عەبدوڵڵا، کە تەمەنی ٣٢ ساڵانبووە لە کاتی ڕووداوەكە، تووشی برینداربوونی مێشکبووە دوای ئەوەی کە ئەو ئۆتۆمێلەی گەشتی پێکردووە تووشی پێکدادانبووە لەگەڵ پاسێکدا لەو کاتەدا کە ئەو لەڕێگەدابووە و منداڵەکەی لەخوێندنگە ھەڵگرتووە و ویستوویەتی لەگەڵ خۆی بیباتەوە بۆ ماڵەوە.

عومەر ویبەیر، کە ئەو کات تەمەنی چوار ساڵان بووە، لە دواوەی ئوتومێلەکەدا دانیشتووە لەگەڵ مونیرە عەبدوڵڵادا، بەڵام ئەو بەساغ و سەلامەتی ڕزگاریبووە لەبەرئەوەی کەمێک پێش ڕووداوەکە دایکی بەقۆڵەکانی باوەشی پێداکردووە و وەکو لانکێک پاراستوویەتی.

خاتوو مونیرە عەبدوڵڵا کە شووبراکەی ئوتومێلەکەی لێخوڕیوە بەسەختی برینداربووە، بەڵام ساڵی پێشوو بەھۆش خۆی ھاتەوە لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی ئەڵمانیا.


عومەر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی زە ناشناڵی ئیماڕاتیدا باسی ڕووداوەکە و ساڵانی چارەسەری دایکی کرد.

'ئەو باوەشی پێداکردبووم بۆ ئەوەی بمپارێزێت'

عومەر ڕۆژی دووشەممە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاند کە "ھەرگیز دەست بەرداری ئەو نەبووم ھەمیشە ھەستێکم ھەبوو کە ڕۆژێک ئەو دەبێ بەخەبەربێتەوە"

ئەو ڕاشیگەیاند کە "بۆیە چیرۆکەکەی بڵاودەکەمەوە بۆ ئەوەی کە بە خەڵکی بڵێم کە ھیوا لەدەست نەیەن بەرامبەر کەسە خۆشەویشتەکانیان؛ وا دانەنێن کە ئەوان مردوون کاتێک کە لە بارودۆخێکی لەم شێوەیەدان"

"دایکم لەگەڵ من لە کورسی دواوە دانیشتبوو، کاتێک کە بینی وا تێکشکانەکە دێت، باوەشی بە منداکرد بۆ ئەوەی بمپارێزێت لە پێکدادان و بەرکەوتن"

کوڕەکە ئازاری پێنەگەیشتبوو، تەنھا کەمێک سەری شین و مۆر ببۆیەوە، بەڵام دایکی چارەسەرنەکرا تاوەکو چەند کاتژێرێک.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی زە گاردیان خاتوو مونیرە عەبدوڵڵا سەرەنجام بردرا بۆ نەخۆشخانە، وە دواتر گوێزرایەوە بۆ شاری لەندەن. لەوێ، ئەوە ئاشکرابوو کە ناوبراو لە باری ڕووەکیدایە (Vegetative State) - بێ مەیل و بێ وەڵامە، بەڵام توانای ھەستکردن بە ئازاری ھەیە.

دواتر گەڕێندرایەوە بۆ ئەل عەین کە شارێکە لە وڵاتی ئیماڕات کە لەسەر سنوورەکانی وڵاتی عومانە کە ئەوی لێ ژیاوە، وە گوێزراوەتەوە بۆ چەندین ناوەندی پزیشکی بەمەبەستی دەستەبەرکردنی پێویستیەکانی.

ئەو لەوێ ھێڵرایەوە بۆ ساڵانێکی کەم، کە خواردنیان لەڕێگەی بۆریلەیەکی بچووکەوە پێدەدا و بەزیندوویی مایەوە.

ئەو چارەسەری سرووشتی پێدەکرا بۆ ئەوەی کە ماسولکەکانی بپارێزرێت لە لاوازبوون لە کاتی نەبوونی جوڵەیدا.

لە ساڵی ٢٠١٧، خێزانەکە یارمەتییەکیان پێشکەشکرا لەلایەن کۆشکی شازادە محەمەدی کوڕی شێخ زایدی ئالنھەییانەوە، کە بەشێکی سەرەکی حکومەتە لە وڵاتی ئیماڕاتی عەرەبی، بۆ ئەوەی کە خاتوو مونیرە عەبدوڵڵا بگوازرێتەوە بۆ وڵاتی ئەڵمانیا.

دوای ساڵێک، کوڕەکەی تێوەگلابوو لە دەمەقاڵەیەک لە ژوورەکەیدا لە نەخۆشخانە.

کە وادەردەکەوێت ئەمە وایکردبێت کە دایکی ھەستی بجوڵێت.

عومەر ووتی کە"ھەڵەتێگەیشتنێک ھەبووە لە ژووری نەخۆشخانەکەدا و ئەو وای ھەستکردبوو کە من لە مەترسیدام، کە ببووە ھۆی ئەوەی کە ئەو شۆکببێت" 

"ئەو دەنگی نامۆی دەردەکرد و منیش بەردەوام بانگی دکتۆرەکانم دەکرد بۆ ئەوەی چاودێری بکەن، ئەوان ووتیان کە ھەموو شتێک ئاساییە.

"پاشان، دوای سێ ڕۆژ، بەدەنگێک بەخەبەرھاتم کە کەسێک بانگم دەکات و ناوم دەھێنێت.

"ئەوە دایکمبوو! ئەو ناوی منی دەھێنا، من لەخۆشیدا دەفڕیم؛ بۆ ماوەی چەندین ساڵە من خەون بەم ساتەوە دەبینم، وە ناوی من یەکەم ووشەبوو کە ئەو گووتی"

ئەو ھەستیارتربووە، وە ئێستا دەتوانێت ھەست بە ئازاربکات و وە ھەندێ گفتوگۆ بکات.

حاڵەتەکانی وەکو مونیرە عەبدوڵڵا دەگمەنن

تەنھا چەند حاڵەتێکی کەم ھەن کە خەڵکی دەگەڕێنەوە بۆ ئاگایی و ھۆشیاری دوای ھەندێک ساڵ لە بێ ھۆشی - وە تەنانەت، گەڕانەوەش ئەکرێت ببێتە ھۆی دواکەوتن و دواخستی بیر و ھۆشی کەسەکە.

خەڵکانێکیش کە ئاگایی و ھۆشیاریان دەستدەکەوێتەوە زۆرجار ڕوبەڕووی بێ توانایی سەخت دەبنەوە کە ئەبێتە ھۆی تێکشکانی مێشکیان.


وەرگێڕانی، محمد طاھر حمە امین 
سەرچاوە، BBC

3013 جار خوێندراوەتەوە
24/04/2019

بابەتی زیاتر