Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌شناسی‌: هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌


په‌یام

هه‌فته‌ی‌ داهاتوو ئاسمانی‌ هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و گه‌رمایه‌كی‌ تا نزیكی‌ 30 پله‌ زۆرینه‌ی‌ شار و شارۆچكه‌كان ده‌گرێته‌وه‌.

به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌ كه‌شناسییه‌كان "پێشبینی ده‌كرێت له‌ سبه‌ینێوه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ریی به‌رزه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی تا ڕاده‌یه‌ك به‌هێز و، كه‌شوهه‌وا له‌ ته‌واوی ناوچه‌كان سه‌قامگیر ببێت".

سه‌رچاوه‌ كه‌شناسییه‌كان ده‌ڵێن "ئاسمانی كوردستان به‌گشتی ده‌گۆڕێت بۆ ساماڵ و، ته‌نكه‌ هه‌وری به‌رزی بێ باران، پله‌كانی گه‌رمایش ده‌ست به‌ به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاو ده‌كه‌ن".
به‌پێی پێشبینییه‌كان، ئه‌م به‌رزه‌ په‌ستانه‌ تا ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌مێنێته‌وه‌ و، ڕێگر ده‌بێت له‌ هاتنی شه‌پۆلی دابارین بۆ سه‌ر ناوچه‌كان.

كه‌شناسی‌ پێشبینیی‌ كردووه‌ "پله‌كانی گه‌رما له‌ 26ی مانگ به‌دواوه‌ زیاتر به‌رز ببنه‌وه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ پارێزگاكانی‌ هه‌ولێر و كه‌ركووك و ئیداره‌ی گه‌رمیان پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بنه‌وه‌ له‌ 30 پله‌ی و، له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كان هه‌ست به‌ گه‌رما ده‌كرێت".

1075 جار خوێندراوەتەوە
24/04/2019

بابەتی زیاتر