Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا؛ عێراق له‌و سزایانه‌ ده‌به‌خشێت كه‌به‌سه‌ر ئێراندا ده‌یسه‌پێنێت


په‌یام

وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ڕایگه‌یاند، له‌و سزایانه‌ به‌خشراوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پێندراوه‌ و، بۆ دابیكردنی غاز بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با به‌رده‌وام ده‌بن له‌ هاورده‌كردنی غازی‌ ئێران.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوی ئاشكرا بكریت، به‌ ڕۆژنامه‌ی نیمچه‌ فه‌رمیی ئه‌لسه‌باحی عێراقی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ "ئه‌و سزایانه‌ی كه‌ ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندوویه‌تی، وه‌زاره‌تی كاره‌با ناگرێته‌وه‌، به‌ڵكو ته‌نها كڕینی نه‌وت له‌ ئێران ده‌گرێته‌وه‌".

سه‌رچاوه‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق له‌و سزایانه‌ به‌خشراوه‌ و، بۆ دابیكردنی غاز بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هاورده‌كردنی غازی‌ ئێران.
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق، ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو "له‌ ئێستادا ڕۆژانه‌ 28 میلۆن پێ سێجا غاز له‌ ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ ده‌كه‌ن، كه‌ پێدوایستیی ژماره‌یه‌ك له‌ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای‌ له‌ ڕووی غازه‌وه‌ پێ دابین ده‌كه‌ن".

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند: له‌ دووی مانگی ئایاری داهاتووه‌وه‌، هیچ وڵاتێك ناتوانێت نه‌وت له‌ ئێران بكرێت، له‌نێویشیاندا ئه‌و هه‌شت وڵاته‌ی كه‌ پێشتر به‌خشرابوون.

238 جار خوێندراوەتەوە
24/04/2019

بابەتی زیاتر