Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باكورو سه‌رۆكی روسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  
په‌یام

سه‌رۆكی‌ كۆریای باكوور بۆ كۆبوونه‌وه‌ی‌ لووتكه‌  له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕووسیا، گه‌یشته‌ شاری ڤلادیڤۆستۆك له‌ رۆژهه‌ڵاتی رووسیا.

كیم جۆنگ ئوون، سه‌رۆكی‌ كۆریای باكوور، به‌ شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی تایبه‌ت سه‌فه‌ره‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی‌ بۆ ڕووسیا ده‌ستپێكردو، له‌ شاری ڤلادیڤۆستۆك له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌وه‌ پێشوازیی‌ لێ‌ كرا.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ نێوان ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی ڕووسیاو، كیم جۆنگ ئوون، له‌ شاری ڤلادیڤۆستۆكی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووسیا به‌ڕێوه‌ بچێت.

جگه‌ له‌ تاووتوێكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان، تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ ته‌وه‌ره‌كانی‌ دیكه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌.

سه‌ردانه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكوور دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ مانگی شوباتی ڕابردوودا دووه‌م لووتكه‌ له‌ نێوان كیم جۆنگ ئوون و دۆناڵد تره‌مپ له‌ شاری هانۆی پایته‌ختی ڤێتنام به‌ڕێوه‌ چوو، به‌ڵام به‌بێ‌ ئه‌نجام كۆتایی‌ هات.


138 جار خوێندراوەتەوە
24/04/2019

بابەتی زیاتر