Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ دێرینی‌ كوردستان‌و كادیرێكی‌ پێشكه‌وتووی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كۆچی‌ دوایی‌ كرد


په‌یام

پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ دێرینی‌ كوردستان‌و كادیرێكی‌ پێشكه‌وتووی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كۆچی‌ دوایی‌ كرد..

ئه‌مڕۆ پاش ته‌مه‌نێكی‌ پڕ خێرو خه‌بات‌و خزمه‌ت به‌ گه‌لی‌ كوردستان، كاك حاجی‌ سه‌عید كه‌ریم حسێن، پێشمه‌رگه‌ی‌ دێرینی‌ كوردستان‌و كادیری پێشكه‌وتووی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان له‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ هۆی‌ نه‌خۆشیه‌وه‌ كۆچی‌ دوایی‌ كرد.

كۆچكردوو حاجی‌ سه‌عید، ساڵی‌ 1946، له‌ شاری‌ پێنجوێن له‌ دایكبووه‌و له‌ ساڵی‌ 1985 بووه‌ته‌ پێشمه‌رگه‌و له‌ ژیانی‌ پێشمه‌رگایه‌تی‌‌و خه‌بات بۆ دین‌و ژینی‌ گه‌له‌كه‌ی‌ ئه‌زیه‌ت‌و ماندووبون‌و ئازارو ناڕه‌حه‌تی‌ زۆری‌ چه‌شتووه‌و تا ئه‌و كاته‌ی‌ دڵه‌كه‌ی‌ له‌ لێدان كه‌وت وه‌ك پیاوێكی‌ چاكه‌كاری‌ دڵ پڕ له‌ بڕوا له‌ خزمه‌تی‌ گه‌ل‌و شاره‌كه‌یدا بوو و له‌ كاری‌ چاكه‌و خزمه‌تكردن به‌رده‌وام بوو، هه‌روه‌ك له‌ كاروانی‌ كاری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیشدا هه‌میشه‌ پێشه‌نگ بووه‌.

1577 جار خوێندراوەتەوە
24/04/2019

بابەتی زیاتر