Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زانكۆی سلێمانی ڕونكردنەوەیەک بڵاودەکاتەوەو ڕەتی دەکاتەوە ڕێگری لە کەناڵەکانی راگەیاندن کرابێت.

په‌یام
زانكۆی سلێمانی له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا  ڕێگرییه‌كانی رۆژی‌ رابردووی‌ كه‌مپی ناوشاری زانكۆی سلێمانی له‌ راگه‌یاندنه‌كان به‌ هه‌ڵوێستی شه‌خسی كارگێڕی زانكۆو كۆلێژی ده‌رمانسازی ناوده‌بات.

له‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی په‌یام كراوه‌ هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌: ڕۆژی 24ی‌  ئه‌م مانگه‌  چه‌ند كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندن ڕێگرییان لێكراوه‌ كه‌ چالاكییه‌كی كۆلێجی ده‌رمانسازی بگوازنه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ریشدا ڕێگه‌ به‌چه‌ند كه‌ناڵێكی تر دراوه‌.  ئه‌وان وه‌ك هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن دورو نزیك ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته‌ نه‌بوون كه‌ له‌كه‌مپی ناوشاری زانكۆی سلێمانی ڕویداوه‌.

له‌ ڕونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ندێك ده‌زگا كراوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كارگێڕی زانكۆو كۆلێجه‌كه‌وه‌ هه‌بووه‌ و ڕاگه‌یاندنی زانكۆو سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی دورو نزیك ئاگاداری ئه‌و كێشه‌یه‌ نه‌بوون .

ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی زانكۆی سلێمانی دوای ئه‌وه‌ دێت رۆژی‌ رابردوو له‌ كه‌مپی ناوشاری زانكۆی سلێمانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كان بانگهێشتی "فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رمان" كرابوون به‌ڵام ته‌نها ڕێگه‌ به‌ سێ كه‌ناڵی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات درا كه‌ ڕووماڵی چالاكییه‌كه‌ بكه‌ن.

پرسگه‌ی كه‌مپی ناوشاری زانكۆی سلێمانی به‌ تیمی ڕۆژنامه‌وانی په‌یامیان ڕاگه‌یاند ڕاگری كۆلێژی ده‌رمانسازی پێیی ڕاگه‌یاندوون جگه‌ له‌و سێ كه‌ناڵه‌ی سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵات ڕێگه‌ به‌ هیچ كه‌ناڵێكی دیكه‌ نه‌ده‌ن كه‌ بچنه‌ ناو زانكۆوه‌.

192 جار خوێندراوەتەوە
25/04/2019

بابەتی زیاتر