Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌وه‌ی نوێ سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین و رابون مه‌عروف له‌ ریزه‌كانی خۆی دوورده‌خاته‌وه‌


په‌یام

ئەنجوومەنی باڵای جووڵانەوەی نەوەی نوێ لیژنەی ئینزیباتی لەسەر دوو پەرلەمانتاری دروستدەکات و رایدەگەیێنێت، ئەگەر سەرکەوت شەمسەدین و رابوون مەعروف وەڵامی پرسیارەکان نەدەنەوە، ئەندامێتییان لێ وەردەگیرێتەوە و لە جوڵانەوەکە دووردەخرێنەوە.

دەقی راگەیێندراوەکە

هاووڵاتیانی بەڕێزی کوردستان
رێکخەران و نوێخوازان و خۆبەخشان
لایەنگران و دەنگدەرانی خۆشەویستی جوڵانەوەی نەوەی نوێ

لە کاتێکدا سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی وڵات بوو، لە دەرنگانێکی شەوی 21 لەسەر 22ی 4ی 2019 دوو ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا باسیان لە کۆمەڵێک بابەت کردووە، کە تەنها لەو راگەیێندراوەدا باسیان کردووەو لە هیچ کۆبوونەوەیەکی فەرمی جوڵانەوەکە هیچ قسەیەکیان لەوبارەیەوە نەبووە، لە کاتێکدا ئەو دوو کەسە لەنێو جوڵانەوەکەدا کارەکتەری دیار بوون.

جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەروەک چۆن لە بنەڕەتدا بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە کەرامەتی هاووڵاتیانی کوردستان هاتە بوون، کە لەلایەن هەردوو حیزبی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتییەوە ئیهانەی پێدەکرێت، هەر ئاواش بە تووندی ئیدانەی هەر جۆرە هێرشێک دەکات بۆسەر کەسایەتی و پێگەی کۆمەڵایەتی هەر هاووڵاتییەکی کوردستان و لە پێشیشیانەوە تەواوی پەرلەمانتارو نوێخوازان و خۆبەخشانی خۆی، بۆیەش نەوەی نوێ بە تووندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر پەرلەمانتاران دەکات و هیوا دەخوازێت لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا راستییەکان وەک خۆی بۆ خەڵکی کوردستان ئاشکرا ببن.

هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیێنێت بەهیچ شێوەیەک لەو تۆمەتە نابەجێ و هەڵبەستراوانە خۆشنابێت، کە ئاراستەی سەرۆکی جوڵانەوەکەو تەواوی خۆبەخشانی جوڵانەوەکەی کراوە، ئێمە لە هەر کەس و لایەنێک زیاتر بڕوامان بە سەروەری یاسا هەیە و لەبەرامبەر هەموو ئەو تۆمەت و ناو زڕاندنە پلان بۆ دانراوە رێگەی یاسایی بەرامبەر ئەو پەرلەمانتارانە وەردەگرین و داوای سەلماندنی تۆمەتەکانیان لێدەکەین.

ئێمە پێمانوایە ئەو خاتوونە بەڕێزە بۆخۆی قوربانییەو لەژێر فشاردایە، ئەگەرنا ئێمە نە دەزگای مخابەراتیمان هەیە و خۆشی باش دەزانێت چەندە رێزمان گرتووەو بەردەوام پشتگیریمان لە خانمان کردووە.

ئەو کارە قێزەون و نائەخلاقیانە هەرگیز لە پرەنسیپ و ئەدەبیاتی جوڵانەوەکەمان ناوەشێتەوە، بەڵکو لەو دەسەڵایە دەوەشێتەوە، کە کاتی خۆی دەنگی رەوانشاد کاک نەوشیروانی بڵاو دەکردەوەو ڤیدیۆی دروستکراو و ساختەی بۆ پەرلەمانتارەکان دەنارد بەمەبەستی رامکردن و دەستەمۆ و ترساندنیان.
هاوکاتی ئەو هەڵمەتە ناشرین و قێزەونە هێزە ئەمنییەکان لە سلێمانی بەبێ فەرمانی دادوەر و بەبێ هیچ پاساوێک پەلاماری ماڵی بەشێک لە خۆبەخشانی نەوەی نوێ دەدەن و لەکاتی دەرکردنی ئەو راگەیێندراوەدا چەندین خۆبەخشی نەوەی نوێ بەبێ هیچ پاساوێک و بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رفێندراون و لە ئێستادا بێسەروشوێن کراون.

ئەوەی ماوەتەوە سەبارەت بەو دوو بەڕێزەی کە پەرلەمانتاری عێراقن لەسەر لیستی نەوەی نوێ بەناوەکانی بەڕێزان رابوون مەعرووف و سەرکەوت شەمسەدین، ئەنجوومەنی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە پشبەستن بە ماددە 10ی پەیڕەوی جوڵانەوەکە لیژنەی ئینزباتیان لەسەر دروستکردوون، لە ئێستادا ئەنجوومەنی باڵای ئاگاداریان دەکاتەوە خۆیان و کارەکانیان سڕ دەکات و پێویستە لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا لەبەردەم لیژنەی لێکۆڵینەوەی جوڵانەوەکە ئامادەبن و روونکردنەوەی پێویست بدەن، بە پێچەوانەوە لە ئەگەری ئامادەنەبوونیان بەپێی بڕگەی 4ی هەمان ماددە بە هەموو شێوەیەک مافی ئەندامێتیان لێوەردەگیرێتەوەو هیچ پەیوەندییەکی دوورو نزیکیان بە جوڵانەوەکە نامێنێت و ئەو گومانانەش دەبێت بە فاکت و بەسەیاندا ساخ دەبێتەوە.

جوڵانەوەی نەوەی نوێ پشت ئەستوورە بە رێکخەر و نوێخواز و دەنگدەرانی و هیچ گومانیشی نییە کە ئەم دۆخەی ئێستای پێدا تێدەپەڕێت پلانێکی داڕێژراوو هێرشێکی مەبەستدارو پیلان بۆ دانراوە لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە، ئامانج لێی دوورخستنەوەی نەوەی نوێ و پەرلەمانتارەکانیەتی لە ئەرکی راستەقینەی خۆی وەک ئۆپۆزسیۆنێکی ئازا بوێر و لەبری گەڕان و بەرگریکردن لە مافەکانی خەڵک، سەرقاڵی کێشەی ناوخۆیی خۆی بێت.

ئەنجوومەنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
25-4-2019

2244 جار خوێندراوەتەوە
25/04/2019

بابەتی زیاتر