Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له‌ دۆسیه‌ی‌ یه‌مه‌ندا ئیداره‌ی ئه‌مریكا به‌ "هاوبه‌شی تاوان" ناو ده‌بات


په‌یام

ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی‌، له‌ دۆسیه‌ی‌ یه‌مه‌ندا ئیداره‌ی ئه‌مریكا به‌ "هاوبه‌شی تاوان" ناو ده‌بات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی پشتیوانیكردنی له‌ هاوپه‌یمانێتیی عه‌ره‌بی به‌ سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه‌.

ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی له‌ سه‌روتاری خۆیدا كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی نووسه‌رانی‌ ڕۆژنامه‌كه‌وه‌ نووسراوه‌، وتارێكی‌ به‌ ناونیشانی‌ "ئیداره‌ی تره‌مپ هاوبه‌شی تاوانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه‌ ئه‌نجام دراون".

واشنتۆن پۆست ده‌ڵێت "هاوپه‌یمانێتیی عه‌ره‌بی به‌ سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه‌، له‌ 26ی ئازاره‌وه‌ تاكو ئێستا، له‌ وڵاتی‌ یه‌مه‌ن نه‌خۆشخانه‌یه‌كی و قوتابخانه‌یه‌كی بۆردوومان كردووه‌ و، له‌ ئاكامدا زیاتر له‌ 21 مه‌ده‌نی كوژراون كه‌ 12یان منداڵ بوون".

هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ "ئه‌گه‌ر پشتیوانیی ئه‌مریكا و فرۆشتنی بۆمب و ده‌سته‌به‌ركردنی مادده‌كانی دیكه‌ نه‌بوونایه‌، سعوودییه‌كان نه‌یانده‌توانی درێژه‌ به‌ بۆردوومانه‌كانیان له‌ یه‌مه‌ن بده‌ن".

ڕۆژنامه‌ی‌ واشنتۆن پۆست به‌هۆی‌ به‌رده‌وامیی‌ هاوكارییه‌كان له‌ شه‌ڕی‌ یه‌مه‌ن بۆ سعوودیه‌ كه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا پشتیوانیی‌ ده‌كات، حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ به‌ هاوبه‌ش له‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ ناو ده‌بات كه‌ له‌و وڵاته‌ درێژه‌یان هه‌یه‌، به‌ تایبه‌ت بۆردوومانكردنی خوێندنگه‌ و نه‌خۆشخانه‌كان له‌م دواییانه‌دا.

263 جار خوێندراوەتەوە
25/04/2019

بابەتی زیاتر