Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی‌ عێراق تایبه‌ت به‌ پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وت و یاسای بودجه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌


په‌یام

حكومه‌تی‌ عێراق تایبه‌ت به‌ پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان‌و یاسای بودجه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌.

(تامر غه‌زبان) جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیران‌و وه‌زیری‌ نه‌وتی حكومه‌تی‌ عێراقی ڕایگه‌یاند: به‌منزیكانه‌ له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان‌و یاسای بودجه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، كۆده‌بینه‌وه‌.
وه‌زیری‌ نه‌وت له‌باره‌ی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووكیشه‌وه‌، وتی: كار له‌سه‌ر زیادكردنی توانای به‌رهه‌می كێلگه‌كانی كه‌ركووك به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 50 ده‌كه‌ین.

وه‌زیری‌ نه‌وتی عێراق له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری‌ ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند: عێراق له‌ توانایدایه‌ ئه‌گه‌ر پێویستی كرد به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی نه‌وتی بۆ شه‌ش ملیۆن به‌رمیل به‌رزبكاته‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ هه‌نگاوی تاكلایه‌نه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوی ئۆپیك ناهاوین.

غه‌زبان له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵی بۆ ئه‌وه‌یه‌ نرخی نه‌وت بۆ به‌رهه‌مهێنه‌رانی دادگه‌رانه‌ بێت.

280 جار خوێندراوەتەوە
25/04/2019

بابەتی زیاتر