Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا و رووسیا و ئێران ئیدانه‌ی داننانی ئه‌مریكا به‌ داگیركاریی ئیسرائیل به‌ سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلاندا، ده‌كه‌ن..

په‌یام-

توركیا، رووسیا و ئێران ئیدانه‌ی داننانی ئه‌مریكا به‌ داگیركاریی ئیسرائیل به‌ سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلاندا، ده‌كه‌ن..
له‌ راگه‌یه‌ندراویكی هاوبه‌شدا كه‌ توركیا، رووسیا و ئێران له‌ كۆتایی 12 هه‌مین گه‌ڕی دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به‌ سووریا له‌ نورسوڵتانی پایته‌ختی كازاخستان بلاَویانكردۆته‌وه‌، ئیدانه‌ی داننانی ئه‌مریكا به‌ داگیركاری ئیسرائیل به‌ سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلاندا، ده‌كه‌ن . 
له‌به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌: ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان پابه‌ندبن به‌ سه‌روه‌ری و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریاوه‌و، له‌ ڕووی نێوده‌وڵه‌تیشیه‌وه‌ رێز له‌و پره‌نسیپانه‌ بگیرێ و هیچ لایه‌نێك بێئاگاییانه‌ زیان به‌و پره‌نسیپانه‌ نه‌گه‌یه‌نێت.
له‌ به‌شێكی تری  ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: به‌ توندی ئیدانه‌ی بڕیاری ئه‌مریكا ده‌كه‌ن بۆ ناساندنی داگیركاری ئیسرائیل به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلاندا، چونكه‌ ئه‌م بڕیاره‌ به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ تایبه‌ت بڕیاری ژماره‌ 497ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پێشێل ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاشتی و ئاسایش له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.

195 جار خوێندراوەتەوە
26/04/2019

بابەتی زیاتر