Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق تا 2030 ده‌بێته‌ چواره‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له‌ جیهاندا..

ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند: عێراق تا 2030 ده‌بێته‌ چواره‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له‌ جیهاندا
له‌ ڕاپۆرتێكدا كه‌ ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بلاَویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت: : عێراق تا 2030 ده‌بێته‌ چواره‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له‌ جیهاندا 

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ كۆتا 20-30 ساڵی رابردوودا له‌ عێراق دوو هێنده‌ زیادیكردووه‌ و ئه‌م رێژه‌یه‌ تا ساڵی 2030 رۆژانه‌ یه‌ك ملیۆن و 300 هه‌زار به‌رمیل زیاد ده‌كات. 

هه‌ر له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ تا ساڵی 2030، عێراق له‌ دوای ئه‌مریكا، سعوودیه‌ و رووسیا ده‌بێته‌ چواره‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت. 

راپۆرته‌كه‌ باسی له‌ وته‌كانی سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، فاتح بیرۆل كردوه‌ كه‌ وتوویه‌تی: "عێراق له‌ ژێر هه‌لومه‌رجی سه‌ختدا توانی كاری باش بكات بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پیشه‌سازی نه‌وت. عێراق سه‌رچاوه‌كانی گاز و خۆر بۆ پێشخستنی ئابووری و پێداویستییه‌كانی خۆی به‌كار ده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش هاوكار ده‌بێت له‌ دروستكردنی داهاتووێكی وزه‌ی گونجاو و متمانه‌پێكراو.


250 جار خوێندراوەتەوە
26/04/2019

بابەتی زیاتر