Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ هێرشی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش هه‌زار و 600 كه‌س كوژراون.

په‌یام-

له‌ هێرشی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له‌ 2017 دا له‌ شاری ره‌ققه‌ی سووریا، هه‌زار و 600 كه‌س كوژراون.

له‌ راپۆرتێكدا كه‌ رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی و پلاتفۆرمی ئایروه‌یس بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانی به‌ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ره‌ققه‌ به‌ ئامانجی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان له‌ ژێر ده‌ستی داعش، بۆته‌ هۆی كاولكارییه‌كی زۆر و، گیانله‌ده‌ستدانی ژماریه‌كه‌ی زۆر له‌ كه‌سانی مه‌ده‌نی.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، كه‌ راستیی كاولكارییه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی له‌ ره‌ققه‌ له‌به‌رچاو ون نابێت و داوای له‌ هاوپه‌یمانی به‌ڕابه‌رایه‌تی واشنتۆنیش كردووه‌ كه‌ ده‌ستبه‌رداری حاشالێكردن بێت له‌وه‌ی كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی وێرانییه‌كی زۆر و كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانییه‌كی زۆری مه‌ده‌نی له‌ ره‌ققه‌.

تیمه‌كانی سه‌ر به‌ رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ شاری ره‌ققه‌ له‌ زیاتر له‌ 200 شوێن لێكۆڵینه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه‌، ده‌ستیان گه‌یشتووه‌ به‌ 400 كه‌س له‌وانه‌ی رزگاریان بووه‌ له‌ بۆردومانه‌كان و له‌ شایه‌ته‌كان، هاوكات له‌ راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه‌ له‌ ره‌ققه‌، زیاتر له‌ 11 هه‌زار بینا رووخاوه‌.

135 جار خوێندراوەتەوە
26/04/2019

بابەتی زیاتر