Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دامه‌زراوه‌ی گالوپ: دانیشتووانی جیهان له‌ئێستادا له‌ بارێكی ده‌روونی خراپتردان

په‌یام

دانیشتووانی جیهان له‌ئێستادا له‌ هه‌ر كاتێكی دیكه‌ تووڕه‌تر و له‌ژێر فشاری‌ ده‌روونییدان.

دامه‌زراوه‌ی (گاڵوپ)ی ئه‌مریكی ڕاپرسییه‌كی تایبه‌ت به‌ هه‌ست‌و باری‌ ده‌روونی مرۆڤ له‌ ئێستادا ئه‌نجامداوه‌.

ڕاپرسییه‌كه‌ 150 هه‌زار كه‌س له‌ 140 وڵات تێیدا به‌شدارن‌و یه‌ك له‌سه‌ر سێیان ده‌ڵێن به‌ده‌ست دڵه‌ڕاوكێوه‌ ده‌ناڵێنن‌و له‌ كۆی پێنج كه‌سیشیان لانیكه‌م یه‌كێكیان دڵته‌نگی‌و تووڕه‌ییان هه‌یه‌.

پرسیاری سه‌ره‌كی گالوپ له‌ به‌شداربووانی ڕاپرسییه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی زه‌رده‌خه‌نه‌ و پێكه‌نین‌و ڕێزلێگیرانیان بووه‌، له‌ نێو ئه‌و 140 وڵاته‌ی به‌شدارییان پێ كراوه‌، هاووڵاتیانی (چاد)‌و (نه‌یجیریا) له‌ پله‌ی یه‌كه‌مینی ئه‌وانه‌دا بوون كه‌ زۆر دڵته‌نگ‌و نه‌رێنین، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ (پاراگوای)، (په‌نه‌ما)، (گواتیمالا)، (مه‌كسیك)‌و (سه‌لڤادۆر) مرۆڤه‌كان تیایدا زۆر دڵخۆش‌و ئه‌رێنین.

هه‌ریه‌ك له‌ (سیرالیۆن)‌و (عێراق)‌و (ئێران)یش به‌ ڕیزبه‌ندی له‌و وڵاتانه‌ن مرۆڤه‌كان تێیاندا بێزار و دڵته‌نگ‌و نه‌رێنین.

ئه‌مه‌و هاووڵاتیانی ئه‌مریكا و یۆنان زۆر زیاتر له‌ هاووڵاتیانی چاد له‌ دڵه‌ڕاوكێ‌و له‌ژێر فشاری‌ ده‌روونیدا ده‌ژین.

234 جار خوێندراوەتەوە
27/04/2019

بابەتی زیاتر