Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روسیا: سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە داماڵینی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکوور جددی نییە

په‌یام

وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا (کرملن) رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە داماڵینی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکوور  جددی نییە.

ئەمڕۆ شەممە 27 ی 4 2019 ، دیمتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا (کرملن)، به‌ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە: ئەمریکا جددی نیە لە داماڵینی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکوور، ئەگەرنا ئه‌وان پێیان باشە تەواوی جیهان لەچەکی ئەتۆمی دابماڵرێت.

وتەبێژی  کرملن راشیگەیاند: ئەگەر ئەمریکا جددی بوایە، ئەوانیش بەدڵنیاییەوە هاوکار دەبوون، ئەگەریش ئەو پرسەیان بەگرنگ وەرنەگرتایە ئەوا دەبوونە لەمپەڕ لەبەردەم هەنگاوەکانی بەرنامەی داماڵینی دونیا لە چەکی ئەتۆمی.

هەڵوێستەكه‌ی روسیا پاش ئەوەدێت کە تره‌مپ داوای لە ئیدارەکەی کرد رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ هەنگاونانی زیاتر لەگەڵ هەریەک لە روسیا و چین بۆ گەیشتن بەرێکەوتن لەبارەی کۆنتڕۆڵکردنی چەکی ئەتۆمی.

125 جار خوێندراوەتەوە
27/04/2019

بابەتی زیاتر