Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا و ژاپۆن رێككه‌وتنێكی درێژ مه‌ودا له‌ ڕووی بازرگانییه‌وه‌ واژوو ده‌كه‌ن

په‌یام

سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ وڵاته‌كه‌ی رێككه‌وتنێكی بازرگانیی درێژمه‌ودا له‌گه‌ڵ ژاپۆندا واژوو ده‌كات.

دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ كۆشكی سپیی له‌گه‌ڵ شینزۆ ئابی سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن كۆبوه‌وه‌ و باس له‌ رێككه‌وتنی‌ ئابووری نێوان هه‌ردوو ولاَت كراوه‌.

به‌پێی زانیاری ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆناڵد تره‌مپ وتوویه‌تی واشنتۆن و تۆكیۆ ده‌رفه‌تێكی باشیان له‌به‌رده‌م دایه‌ تا رێككه‌وتنێكی درێژ مه‌ودا له‌ رووی بازرگانییه‌وه‌ واژوو بكه‌ن.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ كه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خێرا واژوو ده‌كرێت و راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ژاپۆن به‌ ئاراسته‌یه‌كی باش هه‌نگاو ده‌نێت.


230 جار خوێندراوەتەوە
27/04/2019

بابەتی زیاتر