Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لیبیا.. له‌ ته‌رابلوس ‌و مسراته‌ خۆپیشاندان دژ به‌ خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر به‌رده‌وامه‌

په‌یام

بۆ سێیه‌م هه‌فته‌ له‌سه‌ریه‌ك به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ هه‌ردوو شاری ته‌رابلوس-ی پایته‌خت و میسڕاته‌ی رۆژهه‌ڵاتی لیبیا ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین كردووه‌ دژبه‌ خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر.

له‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه‌ له‌و دوو شاره‌ ئه‌نجامده‌درێن، سه‌ركۆنه‌ی هێرشی هێزه‌كانی سه‌ربه‌ جه‌نه‌ڕاڵ خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر بۆ سه‌ر شاری ته‌رابلوس و ده‌رووبه‌ری كران.

له‌ میانی خۆپیشاندانه‌كاندا دروشمه‌كانی دژ به‌و هێرشانه‌یان به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی سه‌ر به‌ خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر بۆ سه‌ر شاری ته‌رابلوس و ده‌ورووبه‌ری ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران داوایان كردووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا بپچرێندرێن كه‌ پشتیوانی پێشكه‌ش به‌ هێزه‌كانی سه‌ر به‌ جه‌نه‌ڕاڵ خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر ده‌كه‌ن.

هاوكات زۆربه‌ی خۆپیشانده‌ران ئێله‌گی زه‌ردیان پۆشیووه‌ و به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی فه‌ڕه‌نسا-یان كرد له‌وه‌ی پشتیوانی له‌ هێزه‌كانی سه‌ر به‌ جه‌نه‌ڕاڵ خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر ده‌كات.

141 جار خوێندراوەتەوە
27/04/2019

بابەتی زیاتر