Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. ڕاگه‌یه‌ندراوێكی باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌سه‌ر خامنه‌یی، شیعه‌كان توڕده‌كات

په‌یام

لایه‌نه‌ شیعه‌كان له‌ عێراق ناڕه‌زاییان له‌ هه‌مبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌ باره‌ی سه‌روه‌ت و سامانی ڕێبه‌ری‌ باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران، له‌لایه‌ن هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا نیشاندا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ره‌وتی حیكمه‌، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و تیادا رایگه‌یاندووه‌: به‌كارهێنانی عێراق وه‌ك خاڵێك بۆ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ڕاگه‌یاندن یان بازرگانی یان سیاسی، پێشێلكارییه‌كی ڕوونی سه‌ره‌وه‌ری نیشتمانی وڵاتمانه‌.

لای خۆیه‌وه‌ فالح خه‌ز عه‌لی ئه‌ندامی فراكسیۆنی به‌در له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌ڵێت: ده‌بێت سنوورێك بۆ كاره‌ گه‌مژییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق دابندرێت.

فالح خه‌زعه‌لی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتویه‌تی:ئه‌و پۆسته‌ی له‌ باره‌ی سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی عه‌لی خامنه‌یی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، سووكایه‌تی و گاڵته‌كردنه‌ به‌ مه‌رجه‌عه‌ باڵاكان، بۆیه‌ ده‌بێت سنوورێك بۆ كاره‌ گه‌مژه‌ییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق دابندرێت.

پێشتریش هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ عێراق كه‌ هادی عامری سه‌ركرده‌ی رێكخراوی به‌در سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، داوای له‌ حكوومه‌تی فیدراڵ‌ كرد له‌ هه‌مبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌مان پۆست، یاداشتانه‌مه‌یه‌كی ناڕه‌زایی به‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا بدات.

پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك پۆستێكی له‌باره‌ی سه‌روه‌ت و سامانی خامنه‌یی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاندبوو له‌ ئێستادا سه‌روه‌ت و سامانی ناوبراو به‌ 200 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.


565 جار خوێندراوەتەوە
27/04/2019

بابەتی زیاتر