Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مڕۆ وه‌فدێك له‌ به‌غداوه‌ دێته‌ هه‌ولێر



په‌یام ـ هه‌ولێر

بۆ تاوتوێكردنی تەواوی كێشەكانی نێوان عێراق و ھەرێمی كوردستان، بڕیاره‌ ئەمڕۆ وه‌فدێكی حكوومەتی عێراق، كە پێكھاتوون لە ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و چەند بەرپرسێكی دیكە، سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن.

دكتۆر به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، به‌ میدیاكانی پارتی راگه‌یاندووه‌ :"بڕیاره‌ ئەمڕۆ وه‌فدێك لە بەغدا كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك وه‌زیری حكوومه‌تی عێراقی سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌، به ‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا".

دكتۆر به‌شیر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌:" شانده‌كه‌ی به‌غدا، له‌ وه‌زیرانی پلاندانان، پیشه‌سازی، بازرگانی، رۆشنبیری و چه‌ند وه‌زیرێكی دیكه‌ پێكهاتووه‌، جگه‌ له‌م وه‌زیرانه‌ش، هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی عێراق و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی تێدایه‌".

به‌شیر حه‌داد، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌:" ئه‌و وه‌زیرانه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌ هاوتاكانی خۆیان له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتر و لێكتێگه‌یشتنی زیاتره‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا".

206 جار خوێندراوەتەوە
28/04/2019

بابەتی زیاتر