Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ته‌رمی رائیدێكی پۆلیس گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی قه‌ڵادزێ


په‌یام ـ پشده‌ر

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌مشه‌و ته‌رمی رائیدێكی پۆلیس گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی قه‌ڵادزێ و تا ئێستا هۆكاری مردنه‌كه‌ی نادیاره‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه‌.


پۆلیسی راپه‌ڕین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن: ئه‌مشه‌و كاتژمێر 9:00 ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی (أ. أ. ح) له‌دایكبووی ساڵی 1968 پیشه‌ی ئه‌فسه‌ر به‌ پله‌ی (رائید) له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتنی قه‌زای (دوكان)، دانیشتووی ناحیه‌ی (ژاراوه‌) سه‌ر به‌ قه‌زای پشده‌ر، گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی قه‌ڵادزێ كه‌ هۆكاری مردنه‌كه‌ی نادیاره‌.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات:"رووداوه‌كه‌ له‌كاتێكدا بووه‌، به‌ وته‌ی هاوڕێیه‌كی له‌گه‌ڵ ناوبراو چوه‌ته‌ گوندی (كوزینه‌)ی سه‌ر به‌ قه‌زای پشده‌ر، دوایی پێیوتووه‌ ده‌یه‌وێت به‌ ته‌نیا بچێته‌ گونده‌كه‌ دوای پێنج خوله‌ك ده‌ستبه‌جێ له‌ لایه‌ن دانیشتوانی گوندی كوزینه‌ ئاگادار كراوه‌ كه‌ (أ. أ. ح) گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و ئه‌ویش ده‌ستبه‌جێ به‌ مردووی گه‌یاندویه‌تییه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی قه‌ڵادزێ".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌:"پاش گه‌یاندنی به‌ نه‌خۆشخانه‌ و توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت هیچ شوێنه‌وارێك به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ نه‌بووه‌، بۆ هۆكاری راسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌شی به‌ڕێكرا بۆ پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی، به‌ گوێره‌ی راپۆرتی سه‌ره‌تایی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش پێده‌چێت ئه‌و هاوڵاتیه‌ به‌هۆی جه‌ڵده‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدابێت".

پۆلیسی راپه‌ڕین ئه‌وه‌شی باسكردووه‌: "دادوه‌ر بڕیاریدا به‌ راگیركردنی هاوڕێكه‌ی تا هۆكاری راسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌ی یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌".

1050 جار خوێندراوەتەوە
28/04/2019

بابەتی زیاتر